ZNA - ههولێر سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی تاوەکو ئێستاش سورە لەسەربەرگریکردن، هەروەها داواکاری گشتی ئەو وڵاتەش ئاشکرایکرد، "لەماوەی جەنگدا ٤٥٠ منداڵی ئۆکرانی گیانیانلەدەستداوە.
داواکاری گشتی ئۆکرانیا لە تێلەگرامی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەسەرەتای جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە 450 منداڵ لە هێرشەکانی روسیادا گیانیانلەدەستداوە و 872 منداڵی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی جەنگدا تەنها لە کیێڤی پایتەخی 120 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیاوە گیانیانلەدەستداوە کە پێنجیان منداڵ بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، 600 باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە کیێڤ کراونەتە ئامانج کە منداڵ و خێزانیان تێدا بووە و ژێرخانی ئەو شارە بەتەواوی زیانی پێگەیشتووە.
هەروەها ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند وڵاتەکەی تاوەکو ئێستاش سورە لەسەربەرگریکردن لە ناوچەی دۆنباس و توانی هێرشبردنیان هەیە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ٢٤ـی شوباتی ئەمساڵ بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |