هەولێر – ZNA
تیری هال، گۆرانیبێژی گرووپی "The Specials"، رۆژی سێشەممە لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەو گۆرانیبێژە لە دوای نەخۆشکەوتنی، دوای چەند رۆژێک گیانی لەدەستدا و ئەندامانی گرووپەکەی هاوخەمی خۆیان بۆ پێشاندا. تیری هال، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانی، لە 19 ئازاری 1959 لە بەریتانیا لە دایکبووە و لەگەڵ گرووپەکەی چەندین ئەلبووم و گەشتی هونەری هەیە. جین ویدلین یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی "The Go Gos"ـە و لەبارەی ئەو هونەرمەندە رایگەیاند، کەسێکی خۆشەویست، هەستیار، بەهرەمەند و دەگمەن بوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad