هەولێر – ZNA
مایک هۆدگز، دەرهێنەری بەریتانی، لە تەمەنی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد و چەندین بەرهەمی سینەمایی ناوازەی لە دوای خۆی جێهێشت. مایک کابلا، بەرهەمهێنەری سینەمایی و هاوڕێی ئەو دەرهێنەرە رایگەیاند، هۆدگز لە ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەستدا، بەڵام هۆکاری مردنەکەی دیاری نەکردووە. "Get Carter" لە بەناوبانگرین فیلمەکانی هۆدگزە، چیرۆکەکەی باس لە چیرۆکی کارتەر، چەتەی بەریتانی دەکات کە بکوژی براکەیەتی. "A Prayer for the Dying" فیلمێکی دیکەی ئەو دەرهێنەرەیە و چیرۆکەکەی باس لە مارتن ڤالۆن ئەندام لە بزاڤی سوپای جەماوەری ئێرەلەندییە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad