|
هەولێر – ZNA رێکخەرانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، خەڵاتی رێزلێنان بە دەرهێنەری ئەمریکی، ستیڤن سپێلبێرگ دەبەخشێت.
خەڵاتەکە رێزلێنانە، لە تەمەنێک چالاکی هونەری کەو ئەو دەرهێنەرە سینەماییە پێشکەش بە سینەمای هۆلیوود و جیهان کردووە.
خەڵاتەکە ورچی زێڕینە و لە 21 شوباتی 2023 پێشکەش بەو هونەرمەندە جیهانییە دەکرێت.
دواینن فیلمی سپیلبێرگ بەناوی "The Fabelmans"یە و بەم دواییە بڵاوکرایەوە، تێیدا باس لە بەشێکی ژیانی خۆی دەکات.
ستیڤن سپیلبێرگ، بە یەکێک لە دەرهێنەر هەرە ناودارەکانی جیهان دەناسرێت، براوەی چەند خەڵاتێکی ئۆسکارە و دەرهێنەری زیاتر لە 100 فیلمە.
فیلمی "The Fabelmans" لە دەرهێنانی دەرهێنەری نێودەوڵەتی ستیڤن سپیلبێرگ، لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە لە 23 تشرینی دووەمی رابردوو لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماییەکانی جیهاندا هەشت ملیۆن و 764 هەزار دۆلارە.
داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور هەشت ملیۆن و 659 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 105 هەزار دۆلارە.
بەم دواییە ئەم بەرهەمە لەرێگەی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی Rotten Tomatoes دەنگی زۆری بەدەستهێنا.
بە بەشداری 102 رەخنەگری جیهانی، ئە بەرهەمە 95%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە ژمارەیەک سینەما ئەمریکیدا نمایشکرا.
فیلمی "The Fabelmans" لە دەستپێکی 44ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی قاهیرە بوو و دوو نمایشی بۆ کرا.
لەم بەرهەمەدا گابرێل لابێل، میشێل ویلیامز، پاوڵ دانۆ و سێس رۆگن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە نووسینی ستیڤن سپیلبێرگە و تۆنی کوشنەرە.
پۆستەری 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین بڵاوکرایەوە کە چالاکییەکانی لە 16-26 شوباتی 2023 بەڕێوەدەچێت.
پۆستەری فێستیڤاڵەکە لەلایەن دیزاینەری ئەڵمانی لۆدیا شارمکی دیزاینکراوە و بڵاوکرایەوە.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |