هەولێر – ZNA
فیلمی ئەنیمەیشن "Puss in Boots: The Last Wish" لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە تاوەکو 22 ئەم مانگە لە زۆربەی سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی گەیشتە 59 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لەو داهاتە، 26 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بەدەستهێنا. "Puss in Boots: The Last Wish" بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Puss in Boots"یە کە لە 2011 بڵاوکرایەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و هەردوو ئەکتەری سینەمایی ئەنتۆنیۆ باندێراس و سەلما حایک بە دەنگ رۆڵی کارەکتەر سەرکییەکانیان تێیدا گێڕاوە. کاترەکتەری سەرەکی ئەم بەرهەمە، بۆ یەکەمجار لە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشنی "Shrek" لە 2004 دەرکەوت، دواتر لە چەند بەرهەمێکی دیکەدا بینرا. چیرۆکی فیلمەکە باس لە کارەکتەرێکی پیشلە بەناوی Puss in Boots دەکات کە بۆی دەردکەوێت، بەهۆی سەرکێشییەکانی زیانی زۆری بەرکەوتووە. فيلم PUSS IN BOOTS: THE LAST WISH تدور أحداثه حول شخصية القط Puss in Boots الذى اكتشف أن شغفه بالمغامرات سبب له كثير من الخسائر، وأفقده 8 من حيواته الـ9، لذا يقرر أن يخوض رحلة ملحمية للعثور على أخر أمنية أسطورية واستعادة حيواته.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad