هەولێر – ZNA
بەشی یەکەمی فیلمی "Glass Onion" بەناوی "Glass Onion: A Knives Out Mystery" ئێستا لە تۆڕی نێتفلێکس بەردەستە و لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە هەشت ملیۆن و 100 هەزار کاتژمێر بینراوە. ئەم ژمارە زۆرە وادەکات پێشبینی ئەوە بکرێت کە ئەم بەرهەمە ببێتە یەکێک لە پربینەرترین فیلمەکانی ئەو تۆڕە لە 2022ـدا. "Glass Onion: A Knives Out Mystery"بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Glass Onion"یە کە لە 2019 بلاوکرایەوە و بینەرێکی زۆری هەبوو. لەم بەرهەمەدا جگە لە دانیاڵ کرەیگ، هەریەک لە مادلین کلاین، جێسیکا هنۆیک، ئیسان هۆک و جانێل مۆنای رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و ریان جۆنسن دەرهێنەریەتی. رووداوەکانی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوورگەیەکی یۆنانی روودەدەن، بە هۆی مردنی گەشتیارێکەوە لێکۆڵینەوە دەست پێدەکات
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad