English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "The Fabelmans" لە سینەماکاندا
2022-12-24 [03:58 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی "The Fabelmans" لە دەرهێنانی دەرهێنەری نێودەوڵەتی ستیڤن سپیلبێرگ، لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 23 تشرینی دووەمی رابردوو لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماییەکانی جیهاندا 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.

بەم دواییە ئەم بەرهەمە لەرێگەی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی Rotten Tomatoes دەنگی زۆری بەدەستهێنا.

بە بەشداری 102 رەخنەگری جیهانی، ئە بەرهەمە 95%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە ژمارەیەک سینەما ئەمریکیدا نمایشکرا و بڕیارە لە 26 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نمایش بکرێت.

فیلمی "The Fabelmans" لە دەستپێکی 44ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی قاهیرە بوو و دوو نمایشی بۆ کرا.

لەم بەرهەمەدا گابرێل لابێل، میشێل ویلیامز، پاوڵ دانۆ و سێس رۆگن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و  لە نووسینی ستیڤن سپیلبێرگە و تۆنی کوشنەرە.
 





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad