هەولێر – ZNA
فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever" بەرهەمی کۆمپانیای مارڤڵ لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 11 تشرینی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 801 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی جەنگی نێوان ژمارەیەک کارەکتەرە بۆ پاراستنی شانشینی واکاندا کە لە دوای مردنی شا، هێرشی دەکرێتە سەر. لەم بەرهەمەدا هەریەک لە تینۆک هویرتا، لیتیتیا رایت، ئەنگێلا باسیت، لۆپیتا نینگۆ، دانی گۆریرا و مارتن فریمان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad