هەولێر – ZNA فیلمی سینەمایی "Top Gun: Maverick" وەک فیلمی پڕداهاتی 2022 لە جیهاندا ناسێندرا و زۆرترین داهاتی ئەمساڵی بەدەستهێناوە.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەمایی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار و 488 ملیۆن دۆلارە و لە 27 ئایاری 2022 نمایشکراوە.
لەم بەرهەمەدا تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بڕیارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 75مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان نمایشبکریت کە چالاکییەکانی لە 17-28 ئەم مانگە لە شاری کان لە فەرەنسا سازدەکرێت.
چیرۆکی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە مافریک وەک راهێنەری فرۆکەی جەنگی لە نێو هێزی ئاسامنی ئەمریکی دەمێنێتەوە و ئەزماننی خۆی دەبەخشێتە فرۆکەوانە گەنجەکان.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |