هەولێر – ZNA هونەرمەندی مەغریبی، سەعەد لمجەرەد کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی لە شەرم ئەلشێخ لە میسر سازدەکات.
لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانیدا لە شەرەم ئەلشێخ زانیاری و وردەکاری کۆنسێرتەکەدا خرانەڕوو کە لە 29 ئەم مانگە سازدەکرێت.
بڕیارە لە کۆنسێرتەکەدا ئەو هونەرمەندە گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەودارانی بکات.
ئامانجی کۆنسێرتەکەدا راکێشانی گەشتیارانە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێیەوە لە وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت وڵاتانی کەنداوە بۆ بەسەربردنی پشووی هەفتەی سەری ساڵ لە شەرم ئەلشێخ.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |