English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆڕێكی گەورەی دزینی نەوت لە بەسرا ئاشكرا بوو
2022-12-31 [03:31 AM]

ZNA-هەولێر


 میدیاكانی عێراق هەواڵی ئاشكرابوونی تۆڕێكی گەورەی دزینی نەوتیان لە شاری بەسرای باشووری عێراق بڵاو كردەوە، كە ژمارەیان 49 كەسە و ڕۆژانە بایی نزیكەی نیو ملیار دینار نەوتی دزراویان فرۆشتووە.

بەپێی میدیاكانی عێراق، 49 كەس، كە لە قاچاخچی نەوت و ئەفسەری هێزە ئەمنییەكانی عێراق و كارمەندی حكوومەت پێك هاتوون، تۆمەتبار كراون بە دزینی نەوتی بەسرا بۆ ماوەی یەك مانگ.

تۆڕەكە، بۆڕی گواستنەوەی نەوتیان كوون كردووە و بۆ ماوەی یەك مانگ بە یارمەتی چەند ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، شەوانە لە نێوان 20 تاكو 30 تانكەر نەوتیان دزیوە، كە هەر تانكەرێك 36 هەزار تاكو 44 هەزار لیتر نەوت دەگرێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەشداربوونی ئەفسەر و چەند كارمەندێكی حكوومی بۆ ئەوە بووە كە گواستنەوە و فرۆشتنەوەی نەوتەكە بە شێوەیەكی فەرمی بكرێت، دواتریش داهاتی رۆژانەی نەوتەكەیان كە گەیشتووەتە 490 مليۆن ديناری عێراقی، واتە نزیكەی 260 هەزار دۆلاری ئەمریكی، بەسەر ئەندامانی تۆڕەكە دابەش كردووە.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad