ZNA : هەولێر خواردنە تەندروستەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
. زانایان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن دەربارەی خواردنی ئەو خۆراکانەی تەندروستن بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیدا بەپێی ڕۆژنامەی”Deutsche Welle”، ئەم خواردنانە لە ژەمی بەیانیدا ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ دەکەن
: -ئاردی شۆفان
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین بی، زینک و مەگنسیۆمی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیدا
. -توو، شاتوو، بلوبێری
دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە. -
میوە و سەوزەواتەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانن، کالۆریان کەمە و دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان
. -ئاڤۆکادۆ
ڕێژەیەکی زۆر کانزا، ڤیتامین و چەوری تەندروستی تێدایە، یارمەتی کەمبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی دڵ.
ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە |