ZNA : هەولێر لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک لەجیهاندا سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەودەکەن و وەرزش دەکەن بۆ دەستکەوتنی کێشێکی نموونەی یان دابەزینی کێش، ژمارەیەکی دیکە لە خەڵکیش جۆرێک لە سیستمی خۆراکی تایبەت پەیڕەودەکەن بۆ زیادبوونی کێشیان
. شەش خواردن بۆ زیادبوونی کێش بەشێوەیەکی سروشتی
: -کەرەی عەلی بابا
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، چەوری، ڤیتامین، کانزا و ترشی فۆلیک یارمەتی زیادبوونی کێش دەدات.
-شیری دەوڵەمەند بە چەوری
یەکێک لەڕێگا سوک و تەندروستەکان بۆ زیادبوونی کێش خواردنەوەی شیری پڕ چەوریە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و ماددەبەسوودەکانە بۆ جەستە. -
ئاڤۆکادۆ
بەباشترین ڕێگا بۆ زیادکردنی چەوری تەندروست بۆ سیستمی خۆراکی دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ترشی فۆلیک
. -پەتاتە
ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە یارمەتی زیادبوونی کێش دەدات، هەروەها دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕیشاڵ و ڤیتامین سی
. -هێلکە
هەموو بەیانییەک خواردنی دوو هێلکە ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، ڤیتامین و کانزاکان بەجەستە دەبەخشێت و کێش بەشێوەیەکی سروشتی زیاددەکات
. -کەرە
دەوڵەمەندن بە کالۆری، دەتوانرێت لەچێشتخانەکاندا لەجێی زەیت بەکاربهێنرێت.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |