ZNA-هەولێر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی كابوول روویدا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی تاڵیبانیش ده‌ڵێت، ته‌قینه‌وه‌كه قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2023، عەبدول نەفی تاکوور، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کابوول روویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تاڵیبان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تەقینەوەکە بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ رویداوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەیان بۆ دەرنەکەوتووە، بەڵام بەهۆی نزیکی شوێنی تەقینەوەکە لە فرۆکەخانەی سەربازی کابولەوە پێشبینی دەکەن، بکەرەکان هەوڵیاندابێت فرۆکەخانەکە بکەنە ئامانج.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |