ZNA – هەولێر
نەتەوەیەکگرتووەکان سەرژمێرییەكی كردووە و دەڵێت، بەهۆی شەڕی داعشەوە یەک ملیۆن هاوڵاتی عێراقی ناسنامەی فەرمییان نییە، ئەمەش دەبێتەگرفت لەبەردەم دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک خستنەبەر خوێندن و هاوکاری تەندروستی و هاوکاری کۆمەڵایەتی.
بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان،كە ئاژانسێکی هەواڵی فەڕەنسا بڵاوی كردۆتەوە، ڕایگەیاند: یەک ملیۆن هاوڵاتی عێراقی ناسنامەی فەرمی وەک پێناسی کەسی و گرێبەستی هاوسەرگیری و رەگەزنامەی عێراقییان نییە، ئەوەش بەهۆی تێکدانی دەزگا فەرمییەکانی حکومەت تایبەت بەکاروباری هاوڵاتییان لەو ناوچانەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوون.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەگوێرەی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نەبوونی بەڵگەنامە فەرمییەکان و ناسنامەی هاوڵاتیبوون دەبێتەگرفت لەبەردەم دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک خستنەبەر خوێندن و هاوکاری تەندروستی و هاوکاری کۆمەڵایەتی و ئەمەش رەنگە ببێتەهۆی سنووردارکردنی ئازادی گەشتکردن و زیادبوونی مەترسی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن.
هەر لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، خێزانی ئەو کەسانەی سەر بەرێکخراوی داعش بوون بۆ بەدەستهێنان و دەرکردنی بڕوانامەی لەدایکبوون پێویستە دایکان نمونەی لانیکەم هەتا سێ کەیسی پیاوەکانیان دابین بکەن و لەبارەیانەوە زانیاری ئاشکرا بکەن ئەوەش کە تەنها لە پارێزگای بەغداد دەکرێت کە بریتین لە بەڵگەی شوێنی مانەوەی باوکی منداڵەکە، بەڵگەنامەی مردن یاخود بەڵگەنامەی زیندانیکردن و دەستبەسەرکردندا بخەنەڕوو.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |