ZNA - هەولێر
ده‌سته‌ی هەماهەنگی جوڵانه‌وه‌ی شیعه‌كان ئاشکرای ده‌كات، به‌م نزیكانه خۆپیشاندانێکی تووڕە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حەسەن ئەلحاج، سەرکردە له ده‌سته‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌كاروباری ناوخۆ و په‌كخستنی رێككه‌وتنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ رووسیا و چین، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، خۆپیشاندانی تووڕەیی وەک ناڕەزایەتییەک دێت بەرامبەر بە کارەکانی باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆ و وڵاتانی كه‌نداو كه ئاستەنگ له‌به‌رده‌م جێبەجێکردنی رێککەوتنی رێگای ئاوریشم و تەواوکردنی بەندەری فاو دروست ده‌كه‌ن.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |