ZNA:هەولێر ریخۆڵه په‌یوه‌ندیی زۆری هه‌یه به‌میزاجی كه‌سه‌كانه‌وه و به"مێشكی دووه‌م" ناسراوه بۆیه گرنگیدان به‌ریخۆڵه‌كان هاوكاره له‌باشتركردنی میزاج و وزه و هه‌رسكردنی باش و به‌رگری و دابه‌زاندنی كێشدا، له‌م راپۆرته‌ی Wellness دا دیارترین جۆری خۆراكی بۆ ته‌ندروستی ریخۆڵه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار: ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ریشاڵ كه‌به‌سووده بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریای به‌سوود و كوشتنی به‌كتریای زیانبه‌خش.
په‌تاته: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین و كانزاكان و هانده‌ری باشتركردنی هه‌رسه.
شۆربای ئێسقان: ئه‌میش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كۆلاجین و به‌سووده بۆ شێداری ریخۆڵه‌كان.
سه‌ردین و سه‌لمۆن: ماسیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ئۆمیگا 3 و دژه هه‌وكردنه و به‌سووده بۆ هه‌رس.
زه‌رده‌چه‌وه: دژه هه‌وكردنی تێدایه و ده‌كرێ بخرێته برنجه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ژه‌مێكی ته‌ندروست.
ئه‌ڤۆكادۆ: به‌سووده بۆ ریخۆڵه‌كان و رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵه.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |