|
ZNA:هەولێر لیمۆ و بیبه‌ری ڕه‌ش دوو مادده‌ی خۆراكیی گرنگن كه له چه‌ند بوارێكی جیاواز بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌م دوو مادده خۆراكییه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییان به ڤیتامین و پێكهاته‌ی به‌سوود گرنگن بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك، باشتروایه گرنگیی به خواردنیان بدرێت به‌یه‌كه‌وه.
* هه‌وكردنی قوڕگ:
لیمۆ و بیبه‌ری ڕه‌ش ڕۆڵیان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ و پاككردنی زمان و قوڕگ له‌و لینجانه‌ی له‌سه‌ری كۆده‌بنه‌وه.
كه‌وچكێكی گه‌وره له ئاوی لیمۆ، نیو كه‌وچكی بچووك بیبه‌ری ڕه‌شی هاڕاو و كه‌وچكێك خوێ له كوپێك ئاوی گه‌رمدا تێكه‌ڵ بكه، چه‌ند جارێك له ڕۆژێكدا غه‌رغه‌ره‌ی پێ بكه.
* دڵ تێكهه‌ڵاتن و سه‌رگێژخواردن:
بیبه‌ری ڕه‌ش تێكچوونه‌كانی گه‌ده ئارام ده‌كاته‌وه و بۆنی لیمۆ دڵتێكهه‌ڵاتن و سه‌رگێژخواردن كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه تێكه‌ڵكردنی كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ و یه‌ك كه‌وچكی بچووك بیبه‌ری ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كوپێك ئاوی گه‌رمدا یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته.
* دابه‌زاندنی كێش:
بۆ باشتركردنی كرداری زینده‌پاڵ و ڕزگاربوون له كێشی زیاده، نیو كه‌وچك بیبه‌ری ڕه‌شی هاڕاو، دوو كه‌وچك ئاوی لیمۆ، یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره هه‌نگوین له كوپێك ئاوی گه‌رمدا تێكه‌ڵبكه و بیخۆره‌وه. چونكه مادده‌ی بۆلیفینۆل كه له لیمۆدا هه‌یه، یارمه‌تیده‌ره له سووتاندنی چه‌وری.
ئەم هەواڵە 1246جار خوێندراوەتەوە |