ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى 18ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەی چێڵسى لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نۆتینگهام فۆرست.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمدا چێڵسى میوان دەستپێشخەرى کرد و لە خولەکى 16دا گۆڵێکى لە ڕێگەى ڕەحیم ستەرلینگەوە تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 63 نۆتینگهام گۆڵى بەرامبەرى لە ڕێگەى سێرج ئۆرییەوە تۆمارکرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
بەم ئەنجامە، چێڵسى بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەى هەشتەمى ڕیزبەندى دایە و نۆتینگهامیش بە 14 خاڵەوە سەرکەوت بۆ پلەى 18یەم.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |