English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی ئازاری شان و مل لەدوای لەخەو هەستان
2023-01-01 [08:48 AM]

ZNA:هەولێر


ماڵپەڕی "healthline" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکان کردووە کە وا دەکەن هەست بە ئازاری شان و مل بکەیت لەدوای لەخەو هەستان، بەم جۆرە:

١. شێوازی خەوتن:

خەوتن لەسەردەم ھۆکارێکی گرنگە بۆ ئازاری مل، ملت لەوانەیە بەیەک لادا بکەوێت بۆ چەند کاتژمێرێک، کاریگەری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی مل و گرژبوونیان، ھەروەھا کاریگەری خراپیشی ھەیە لەسەر ماسولکەکانی پشت.

٢.سەرین:

ھەڵبژاردنی سەرینی تەندروست کە بۆ شان و ملی تۆ گونجاو بێت زۆر گرنگە، ئەو سەرینەی ھاوسەنگیەکی باش بۆ شان و ملت دروست نەکات، ئەگەری دروستکردنی فشاری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی ملت و دروستکردنی مل ئێشە.

٣. جووڵەی لەناکاو:

وەکو ھەستانەسەرپێی لەپڕ یاخود لەکاتی خەودا جوڵاندنی لەپڕی قۆڵەکان ، ئەگەری دروستبوونی مل ئێشە زیاد دەکەن.

٤. پێکانی پێشووتر:

وەک پێکانە وەرزشییەکان، لەدوای چەند ڕۆژێک لە پێکانەکە لەوانەیە ھەست بە ئازار بکرێت.

٥. ھەندێک ھۆکاری تر:

وەک شێوازی ھەڵەی وەستان لە رۆژدا، کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کۆمبیوتەر و بەکارھێنانی زۆری مۆبایڵ، داخورانی جومگەکانی مل، خزانی پەپکەی مل، ھەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکو رۆماتیزمە و فایبرۆمایەڵجیا.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad