هەولێر : ZNA دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان
بۆ ئەو منداڵانەی کە تەنها شیری دایک دەخۆنەوە پێویستە قەترەی ڤیتامین دی لە سەرەتای تەمەنەوە وەربگـــــرن.
بۆ ئەو منداڵانەی کە تەنها شیری قوتوو دەخۆنەوە لە هەندێ حاڵەتدا پێویســـتە قەترەی ڤیتامین دی وەربگـــــــرن.
جۆری شیرەکەو بڕی شیرەکە دیاری دەکات ئایە پێویستی بەو قەترەیە هەیە یان نا ، گەر منداڵ لە شەو و رۆژێکدا ٣٤ رەقەم ( ١ لیتر ) شیری قوتوو بخۆنەوە ئەوا پێویستی بە قەترەی ڤیتامین دی نابێـــت لەو بڕە کەمتر بێت ئەوا پێویست دەکات. بۆ ئەو منداڵانەی کە شیری دایک و قوتووش دەخۆنەوە هەر پێویستە ئەو قەترەیە وەربگـــرن
. تکایە تکایە هەڵە تێمەگە مەبەستم لەوە نییە کە شیری قوتوو لە شیری دایک باشتر بێت ، ئەمە رێنمای رێخراوی WHO یــــە
. بڕی پێویستی رۆژانەی ڤیتامین دی ٤٠٠ وەحدەیە بۆ منداڵی کەمتر لە ساڵ ، دووای ساڵ بڕی پێویستی رۆژانە دەبێت بە ٦٠٠ وەحدە ، جۆری قەترەکە و بڕی دڵۆپەکانی دەبێت پزیشکی پسپۆری منداڵان یان پزیشکی دەرمانساز دیاری بکات لە خۆتەوە قەترە مەکـــرە چونکە جۆری قەترەکانی ڤیتامین دی زۆرن لە دەرمانخانەکـــان.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |