ZNA : هەولێر ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵك کێشەی ئەوەیان هەیه کە خاڵی بێهێزییان شیرینیە و ناتوانن وازی لێبێنن و زۆربەشیان بەردەوام بڕێکی زۆر له شیرینی دەخۆن، زیانەکانی شیرینی زانراوە بەڵام ئەم کەسانە بە کوردی بۆیان تەرک ناکرێت. دكتۆر کامهران رەسوڵ ژاژڵهیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین هۆکارەکانی حەزی زۆر بۆ شیرینی خواردنی بڵاوكردوەتەوە. 1. راهاتن لەسەر خواردنی شیرینی زۆر لە مناڵیەوە، بۆ نمونە ئەگەر دایکەکە لە شیرینی و ئیشی هەویر دەست ڕەنگین بێت
. 2. ئالودەبون بە شیرینی خواردن، جۆرێکە لە جۆرەکانی ئالودە بون بە خواردن، خواردنی شەکر دەبێتە هۆی ڕژاندنی ماددەی دۆپامیین کە یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی
. 3. شەکر یارمەتی چالاک کردنی مێشک دەدات، خانەکانی مێشک شەکر وەک سەرچاوەی وزە بەکاردەهێنن، بۆیە مێشک خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر وەک پاداشتێک دەخوێنێتەوە؛ ئەمەش وات لێدەکات کە زۆر حەز بکەیت بڕێکی زیاتر بخوێت
. 4. شەکر هەست بە هیلاکی و بێ تاقەتی و ماندوبون ناهێڵێت، چونکە دەبێتە هۆی ڕژاندنی ماددەی ئیندۆرفین. 5
. شەکر وەک چارەسەرێک بۆ هەندێ کێشەی سۆزداری، زۆرجار لە کاتی بونی کێشەی لەو جۆرە زۆر کەس پەنا بۆ خواردنی نەستەلە یا ئاسکریم و ساردەمەنی دەبن تا کەمێک هێور ببنەوە
. 6. رەنگە جەستە بە ڕاستی پێویستی بە شەکر بێت، دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن لە کاتی برسیەتی یان کاتێک ماوەی نێوان ژەمەکان زۆر دور ودرێژ بێت
. 7. قەلەقی و دڵەڕاوکێ و سترێسی دەرونی و جەستەیی بەردەوام، هەروەها کەمخەویی و شەونخونی
. 8. خواردنی ناتەندروست و دەوڵەمەند بە کاربۆهێدراتیی سادده و نیشاستە بە بڕێکی زۆر و بە خێرایی، هەربۆیە دوای خواردن ئەو کەسە هەست بە خەواڵویی دەکات و پێویستی بەوەیە کە دەبێت شیرینی بەپەلە بخوات
. 9. کەمی هەندێك کانزای وەک مەگنسیۆم و کرۆم
. 10. نەخۆشی شەکرە کاتێ کۆنتڕۆڵ نەکرا بێت.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |