ZNA : هەولێر زیانەكانی و مەترسیەكانی زەنجەفیل
زۆر وە زیادەڕۆیی لە خواردنی زەنجەفیل گرفت بۆ تەندروستی دروست دەكات
:
1. نابێت بدرێت بە منداڵی تەمەن لە دو ساڵ كەمتر.
2. ئافرەتان: نابێت بدرێت بە ئافرەت لەكاتی سوڕی مانگانەی، وە ئافرەتی دوگیان چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچونی منداڵ
.
3. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە بەرزی پەستانی خوێن یان هەیە چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
4. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە وەكو خێرا لێدانی دڵ، ناڕێكی لێدانی دڵ.
5. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە دەرمانی دژی مەیینی خوێن بەكاردەهێنن.
6. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە ناڕەحەتی ئازاری گەدە، دڵەكزێ، برینی گەدە، هەوكردن و برینی ڕیخۆڵە وە كۆلۆن، چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی سكچون و غازاتی سك.
7
. هەندێك كەس هەستیاریان هەیە بە زەنجەفیل لەبەرئەوە كەمێك لە ئاوەكەی دەخرێتە سەر پێست بۆ ماوەی چەند خولەكێك وە تەماشای نی
شانەكانی هەستیاری دەكرێت وەكو سوربونەوە یان خورانی پێست.
7. كەم خەوی یا زو بەخەبەرهاتن.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |