ZNA - هەولێر لەیارییەکانی هەفتەی 17ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لانس.
لە ئەنجامدا لانسی خاوەن یاریگا و هاندەر توانی شکست بە پاریسی پێشەنگ بهێنێت بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
لە تایمی یەکەمدا لانس دوو گۆڵی لە ڕێگەی فرانکۆڤسکی و ئۆبێندا لە خولەکەکانی 5 و 28 تۆماریانکرد،
تاکە گۆڵی پاریس یاریزان هوگۆ ئیکیتیکی لە خولەکی 8 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 47 کلاود مۆرێس گۆڵی سێیەم و لانسی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە پاریس بردەوە.
بەم ئەنجامانە، پاریس سان جێرمان بە 44 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە، لانس بە 40 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |