ZNA - هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت لە ژێر گوشاری سیاسیدا ئیمتیازی زیاتر نادەین.
ناسر کنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەی ڕێککەوتن لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمییە بەڵام لە ژێر گوشارەکاندا هیچ ئیمتیازێکی زیاتر بە لایەنی بەرانبەر نادات
کەنعانی لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی حەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەورووپادا لەسەر دانوستانەکانی ڤیەننا بەردەوامە و ئێران ئامادەیە لەسەر ئەو ڕەشنووسەی لە ئەنجامی چەندین مانگ دانوستاندا ئامادەکراوە، لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوننامەی ئەتۆمی ڕێک بکەوێ.
کەنعانی گوتیشی ئێران لە هێڵە سوورەکانی خۆی تێناپەڕێ و ئەگەر لایەنە ڕۆژئاواییەکان پێیان وایە بە گوشاری سیاسی دەتوانن ئیمتیازی زیاتر وەربگرن ئەوە لە هەڵەدان وداواشی کرد لایەنە رۆژئاواییەکان پەلە بکەن لە بریاردانی سیاسی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی.
/ا.م
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |