ZNA - هەولێر
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت تۆڵەی خوێنی قاسم سلێمانی لە پلانی کاری هێزەچەکدارەکانی ئیراندایە و بڕیاردەران و بکەرانی ئەو هێرشە سزای کردەوەکەیان وەردەگرن
محەممەدڕەزا ئاشتیانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانی ڕایگەیاندووە تۆڵەی خوێنی قاسم سلێمانی بە شێوەی هەمیشەیی خراوەتە ناو پلانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بڕیاردەران و جێبەجێکارانی ئەم تیرۆرە، لە شوێنێک و لە کاتێکدا کە خۆیان بیری لێ ناکەنەوە دەکەونە بەر تۆڵە و سزای ئەو کارەیان وەردەگرن.
وەزیری بەرگریی ئێران جەختیشی کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کات و شوێنی تۆڵەکە دیاری دەکات و هێزە چەکدارەکانی ئیران بۆ ئەو کاتە ئامادەن و ئەم بڕیارەش هیج گۆڕانێکی بەسەر نایە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |