English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەبارەی هەناردەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوو راگه‌یه‌نرا
2023-01-02 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ساڵی ٢٠٢٢قەبارەی هەناردەكردنی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت زیاتریش بەرزببێتەوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕایگەیاند: قەبارەی هەناردەكردن لە ساڵی ٢٠٢٢بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٦٧٢ملیۆن و ٧٦٧هەزار دۆلار و قەبارەی هاوردەش ١٥ملیار و ٤٠٣ملیۆن دۆلار بووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٢وەزارەتی ناوبراو ٥٢٠٤مۆڵەتی هاوردنی شتومەك و ١٦٨مۆڵەتی هەناردەی بۆ كاڵای جۆراوجۆری كشتوكاڵی و پیشەسازی داوە. یەكێك لەو كاڵایانەی هاوردە كراوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، هێنانی ئۆتۆمبێلە؛ لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٥هەزار و ١٢٦ئۆتۆمبێل هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان كراون.

ئەو كاڵا سەرەكییانەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢هەناردەی كردوون بریتین لە: كانزا، هەنار، دۆشاوی تەماتە، تەحین، سماق، دۆشاوی جۆراوجۆر، جووجەڵە، یەدەگی ئۆتۆمبێلی تێكشكاو.

جگە لە پرسی ئاڵوگۆڕی بارزگانی، چاودێریكردنی بازرگانیی ناوخۆ یەكێك بووە لە كارەكانی بەڕیوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی.

ماردین ئەبوبەكر حوسێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە میانی چاودێرییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا، بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك و تەندرووستیی هاووڵاتیان، ٤٤٨هەزار كیلۆ كاڵای ماوەبەسەرچوو لەناوبراون. هەروەها ١٨٠٩ سەرپێچیی بازرگانی هەبوونە، ئەوەش ٢٨١ داخستن و سزای دارایی ٣٢٩ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار دیناری لێ كەوتووەتەوە.

شیاوی باسە یەكێك لە ستراتیژە ئابوورییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرزكردنەوەی ڕێژەی هەناردە و بەرزركردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووە، بۆ ئەو مەبەستەش گرنگیپێدانی بە كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی و بازرگانی بەردەوام دەبێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

 

 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad