English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا گەورەترین کەشتی جەنگیی دروستکرد، مانۆڕی بەرفراوانیش ئەنجام دەدات
2023-01-02 [12:40 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکیا کەشتی ئانادۆڵویان بەسەر کردەوە کە گەورەترین کەشتیی جەنگیی دروستکراوی تورکیایە.

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر؛ فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، موسا ئاڤسەڤەر؛ فەرماندەی هێزە دەریاییەکان، ئەرجومەنت تاتڵیئۆغڵو و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، ئەتیللا گولان کەشتی ئانادۆڵوی بەسەر کردەوە.

خولوسی ئاکار و شاندی یاوەری بە هێلیکۆپتەر چوونە سەر کەشتییەکە لە ناوچە ئاوییەکانی دەریای مارمارا.

وەزیری بەرگریی تورکیا سڵاوی لە سەربازانی ریزبەستوو کرد و کڵاوی کەشتییەکە کە لێی نووسرابوو "TCG Anadolu"پێشکەشی خولوسی ئاکار کرا.

لەلایەن سەرپەرشتیاری تیمی هێزە دەریاییەکان، ئیسماعیل گولدۆغان-ەوە زانیاری لەبارەی کەشتییەکەوە درا و دواتر خولوسی ئاکار کەشتییەکەی بەسەر کردەوە و پاشان لەگەڵ تیمی کەشتیوانی و ئەو کارمەندانەی کار لە بونیادنانی کەشتییەکەدا دەکەن کۆبوویەوە.

خولوسی ئاکار بە ئاماژەدەن بەوەی کە ناوچەی چالاکییەکانیان سێ کیشوەر و ناوچەی گرنگیپێدانیشیان تەواوی جیهانە، گوتی: "لەم پرۆسەیەدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە مێژووی کۆماردا، بەچڕترین و سەرکەوتووتوانەترین شێوە بە چالاکییەکانی هەڵستاوە. وەک ئامادەکاری بەرامبەر هەر جۆرە مەترسییەک مانۆڕی بەرفراوان ئەنجام دەدەین".

وەزیری بەرگریی تورکیا کاردانەوەی نیشان دا لەهەمبەر لێدوانی ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی یۆنان کە تورکیا وەک هەڕەشەیەک بۆسەر خۆیان دەبینن و گوتی: "تورکیا هەڕەشە نییە بۆسەر کەس، بەڵکو هاوپەیمانێکی جێی متمانە و کاریگەرە".

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی کەشتی ئانادۆڵو بکرێت بە فڕگەی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و ببێت بە یەکەمین کەشتی خاوەنی ئەم جۆرە تایبەتمەندیە لەسەر ئاستی جیهان.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad