ZNA – هەولێر
کۆمیسیۆنی ئاسایشی ناوخۆیی ئەڵمانیا هۆشداری لە زیادبوونی سیخوڕانی رووسی و ئێرانی لەم وڵاتە دەدات.
تۆماس هاڵدن وانگ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، بە درێژە کێشانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، چالاکییە سیخوڕییەکانی رووسیا لە ئەڵمانیا زیادی کردووە، دەشڵێ، چین و ئێرانیش لەو وڵاتانەن چالاکییە سیخورییەکانیان لە ئەڵمانیا زیادی کردووە.
هەروەها هۆشداریداوەتە ئەو هاووڵاتییە بەڕەچەڵەک ئێرانیانەی نیشتەجێی ئەڵمانیان، کە لە خۆپیشاندانەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداریان کردووە هۆشیاربن، چونکە لەلایەن سیخورانی ئێرانی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا وێنەیان گیراوە.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |