ZNA-هەولێر كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان و هەولێر هەبووە.
بۆیە بە گوێرەی دوایین ئامار، لە سنووری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێردا
لە ماوەی ساڵی 2022دا
زیاتر لە 2752000 دوو ملیۆن و حەفسەد و پەنجا و دوو هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێر و دەوروبەریان كردووە، هەروەها تەنها لەپشوەکانی سەری ساڵی2023دا 61658 شەست و یەک هەزار و شەشسەد و پەنجاو هەشت گەشتیار بەمەبەستی بەشداریکردن لەچالاکییەکانی ساڵی نوێدا سەردانی پارێزگای هەولێریان کردبوو ،
بۆیە جێگای خۆیەتی سوپاسی سەرجەم تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس و تیمەکانی خزمەتگوزاری بکەین هەروەها سوپاس بۆ چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی بەڕێزان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر کەلەنزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی هاتنی گەشتیارانیان دەکرد.
سوپاس بۆ هەموو کارمەندانی گەشتوگوزاری هەولێر کەلەسەرەتای هاتنی گەشتیاران لەدەروازەکانەوە لەپێشوازی گەشتیاراندابوون.
بەهیوای ئەوەی بتوانین لەداهاتوو پێشوازی لەژمارەیەکی زۆری گەشتیاران بکرێت و هەروەها باشترین خزمەتگوزاریشیان پێشکەش بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر
٢٠٢٣/١/٢
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |