ZNA_ هەولێر
“حەوتەم عومڕەکاری کوردە ئەمساڵ لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبێت “
ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومڕەکاری کورد بەناوی( نەغمە جمیل علی) لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
ئەو عومڕەکارە تەمەنی ٧٧ ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە
بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومڕە سەردانی عەرەبستانی سعوودیە کردووە.
دوێنی ئەو عومڕەکارە دوای نەخۆش کەوتنی بە هۆی گرفتی بە قۆڵۆنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و شەو رۆژێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.
شایانی باسە لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومڕەوە تاوەکوو ئێستا حەوتەم عومڕەکاری کوردە لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کە چوار پیاو و دوو ئافرەت بوونە.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ( شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ) و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.
" إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ "
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان
٢/١/٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |