ZNA - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ 60 بەرپرسی باڵای ئەمریکا دەستیان لە کوشتنی قاسم سلێمانیدا هەبووە و ناویان خراوەتە لیستەی ڕەشی ئێرانەوە
حسێن ئەمیرعەبدوڵلاهیان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەری کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ڕایگەیاند ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاستەنگ دەخەنە بەردەم ڕەوتی بەدواداچوونی یاسایی بۆ دۆسیەی کوژرانی قاسم سلێمانی.
عەبدوڵلاهیان گوتیشی 60 بەرپرسی ئەمریکی کە لە کوژرانی قاسم سلێمانیدا دەستیان هەبووە لە لیستەی ڕەشی ئێراندان و ئەمریکییەکان لە دانوستانەکاندا داوایان لە ئێران کردووە ناوی ئەم 60 کەسە لە لیستەی ڕەشی ئێراندا نەمێنێ.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |