ZNA - هەولێر
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بۆ گەیشتن بە میکانیزمێک بۆ چارەسەری کێشەکان نزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
محەمەد کەریم سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح کە هاوکات ئەندامی پەرلەمانی عێراقیشە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، ئەم نزیکبوونەوەیە دەکرێت هۆکارێک بۆ چارەسەری کێشەکانی تایبەت بە بودجە و موچەی هەرێم لە پڕۆژە یاسایی بودجەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لایەنە کوردییەکان دەیانهەوێت کێشەکان بەتایبەت تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان کە سەرچاوەی زۆرینەی کێشەکانه، چارەسەر بکرێن.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |