ZNA_ هەولێر
بابەت/ ئاگادارکردنەوە ....
لەچوارچێوەی پلانی لێژنەی بالای دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری ، وە لە ژێر ڕۆشنای یاسایی ژمارە (20 ) و رێنمایی ژمارە (4) تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، بۆ لە مەودوا لە سەرئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانی (سلێمانی ، هەولێر ،دهۆک ، هەلەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران ، زاخۆ ، ڕاپەرین ، گەرمیان ) لە لایەن لێژنەی زانستی و تەکنیکی خولەکانی ڕاهێنان و شیاندنی تایبەتە بەو دەرچووە بەڕێزانەی کە فۆرمی دامەزراندنیان لەماوەی رابردوو پرکردۆتەوە دەستپێدەکات ، بەپێی خشتە و تایبەتمەندی گروپی پسپۆریەکان .
بۆ ئەم مەبەسته هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لە رێگەی راگەیاندنی وەزارەتمان و لینکەکانی راگەیاندنی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادارییەکان و زانیاری دەربارەی خولەکان و ناوی بەشداربووانی خول بلاو دەکرێنەوە.
وە سەرجەم دەرچووانی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە کە دەرفەتی بەشداریکردن لە خولەکان بۆ هەمووان ڕەخسێنراوە، بە پێی پلان و خشتەی دیاریکراوی وەزارەت و هەماهەنگی نێوان لێژنەی بالاو لێژنەی لاوەکی لە فەرمانگەکانی وەزارەت بەچەند قۆناغێکی لە دوای یەکتری .
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |