English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی زێڕ بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە
2023-01-03 [07:27 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا کە دەبێتە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لە ساڵی 2023 دا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.8٪ و بۆ 1839 دۆلار بەرزبووەوە.

 

نرخی هەر ئۆنسە زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 2 دا بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە بۆ 1843 دۆلار.

 

مات سیمپسۆن، شرۆڤەکاری سیتی بانک لەبارەی نرخی زێڕەوە دەڵێت، "بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەگەری لاوازە کە بەم خێراییە بەردەوام بێت لەبەرئەوەی بازرگانانی زێڕ بە هەستیارییەوە دەڕواننە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو بەردەوام دەبن لە تووندکردنەوەی سیاسەتی نەختی."

 

بە پێچەوانەی مات سیمپسۆن، بەشێک لە شرۆڤەکاران پێشبینیدەکەن نرخی زێڕ لەمساڵدا زۆر بەرزبێتەوە.

 

یورگ کەینەر، سەرۆکی بەشی وەبەرهێنان سەر بە بانکی (سویس ئاسیا کاپیتاڵ) پێیوایە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبێتەوە بۆ 4000 هەزار دۆلار.

 

یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەگەری هەیە نرخی زێڕ زۆر بەرزبکاتەوە، ئەو نیگەرانییە کە سەریهەڵداوە لەسەر سستبوونەوەی ئابووریی یجیهان. ئەگەر سستیی ئابووری لە جیهاندا سەرهەڵبدات، بازرگانان دوور دەکەونەوە لە کڕینی پشکەکان لە بازاڕەکانی بۆرسە و روو لە کڕینی زێڕ دەکەن. یورگ کەینەر دەڵێت: لە 2023 دا نرخی زێڕ دەگاتە دوو هەزار و 500 تاوەکو چوار هەزار دۆلار.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad