ZNA-هەولێر
راوێژکاری دارایی و ئابووی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەخت دەکاتەوە کە نرخی دۆلار لەو ئاستە بەرزەی ئێستای نامێنێت و سەرلەنوێ دادەبەزێت. موزهیر ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی مەعلومە رایگەیاند لە دەرەنجامی ئەو رێکارانەی دەسەڵاتی دارایی بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕ گرتوویەتیەبەر، نرخی دۆلار دادەبەزێت. وتیشی: پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار جێگیر بێت و هەر دۆلارێك لە نێوان 145 هەزار و 500 تا 146 هەزار دینار مامەلەی پێوە بکرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad