English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەشناسی: ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە
2023-01-03 [08:37 AM]

ZNA-هەولێر


بەشی پێشبینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو ی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ  3- 1- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشووتر.
خێرای با / 5 – 10  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی  4- 1- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارین بارانی مام ناوەند لە ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان, لە كاتەكانی شەودا نمە باران ناوچەكانی هەولێر دەگرێتەوە وە ئەگەری بارینی تێكەڵی بەفر وباران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنوریەكانی رۆژهەڵات و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم. 
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (٢-٤) پلە بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 5 – 10  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 7 - 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 
سلێمانی : 13
دهۆك : 17
كەركوك : 17
هەڵەبجە : 14
زاخۆ : 17
سۆران : 11
گەرمیان : 18
بەشی پێشبینی / 3- 1- 2023





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad