ZNA – هەولێر
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەمساڵ لە 3-2-2023، لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە بۆ گفتووگۆکردنی پاڵپشتییە دارایی و سەربازییەکانی ئۆکرانیا.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەگەڵ ئورسولا دیرلاین سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەوروپا پەیوەندی تەلەفونی ئەنجامداوە و باسیان لە کۆبوونەوەیەک کردووە لە نێوان سەرکرەکانی ئۆکرانیا و سەرکرەکانی ئەوروپا لە کیێڤ.
زیلینسکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە وردی باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کردووە بڕیاریان داوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ لەبارەی هاوکارییە سەربازی و داراییەکانی ئۆکرانیا بکەن.
سەرۆکی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەوروپا و کیێڤدا ئەروپا بڕی 18 ملیار یۆرۆ هاوکاری بۆ ئۆکرانیا تەرخان دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە 24ـی شوباتی ساڵی رابردوو سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر وڵاتی ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |