ZNA – هەولێر
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژەی جێگیرکردنی نرخی دەرمان بەردەوامە بەڵام بەرزی نرخی دۆلار رێگرییان لێدەکات و دەشڵێت، "ئەگەر نرخی دەرمان جێگیر نەکرێت کێشە بۆ بیمەی تەندروستی دروست دەبێت."
مستەفا هەیتی سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند، سەندیکاکەیان بەردەوامە لە پڕۆژەی جێگیرکردنی نرخی دەرمان، بەڵام بەزربوونەوەی نرخی دۆلار بەربەستێکی لە بەردەم بەردەوام بوونی پڕۆژەکە دانا وە و دەشڵێت، "نرخی دۆلار و دەرمان پەیوەستن بەیەکەوە."
هەیتی گوتیشی: ئێستا کاتی ئەوەیە نرخی دەرمان لە عێراقدا جێگر بکرێت و لەلایەن ئەوانیشەوە ئەو پڕۆژەی جێگیکردنی نرخ تاکە چارەسەری ئەو پرسەیە.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |