ZNA - هەولێر رۆژنامەی تێلێگرافی لەسەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، حکومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی ریشی سوناک پلانی هەیە بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و رفاندنی هاوڵاتییانی بیانییەوە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
تێلێگراف باسی لەوەشکردووە، هەردوو وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی بەریتانیا تاوتوێی ئەوەدەکەن، لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێکارەکانی خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداری ئێران بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، تێلێگراف ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە 7 کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانین دەستگیرکراون.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |