ZNA - هەولێر
دیوانی بالای دادوەریی ئیران سزای لەسێدارەدانی سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دیوانی باڵای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئیران ڕایگەیاند 16 کەس لە تۆمەتبارانی کوژرانی ئەندامێکی بەسیج لە شاری کەرەج داوای پێداچوونەوەی سزاکەیان کردبوو و لە ئەنجامدا بە بڕیاری دیوانی باڵای دادوەری، سزای لە سێدارەدانی سێ کەس لەو تۆمەتبارانە هەڵوەشایەوە و سزای لەسێدار٤ەدانی دوو کەسیش پەسند کرا.
ئەمیر هاشمی ئاشکرای کرد سزای لەسێدارەدانی هەریەک لە حەمید قەرەحەسەنلوو، حسێن محەممەدی و ڕەزا ئاریا هەڵوەشاوەتەوە و سزای هەریەک لە محەممەد مەهدی کەرەمی و سەید محەممەد حسێنی پەسند کراوە.
یازدە تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیەیە کە سێ کەسیان تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵە بە زیندانی درێژ ماوە لە 5 ساڵ تا 25 ساڵ سزا دراون.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |