ZNA - هەولێر
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەڵێ لە هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەردەوام دەبن
عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیران سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ئیران و ئاژانس ڕایگەیاند گفتوگۆکانمان بەردەوامە و باس نەکردنی ئەم بابەتە لە ڕاگەیاندنەکان بە مانای کۆتاییهاتنی دانوستانەکان نییە بەڵکوو بە پێویستمان نەزانیوە لە ڕاگەیاندندا باسی بکەین.
باقری گوتیشی ئێران وەک وڵاتێک کە خاوەنی تەکنەلۆژیای ئەتۆمییە هەموو کات لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هاوکاریی هەبووە و لەمەودواس ئەم هاوکارییانە بەردەوام دەبن. جەختیشی کردەوە کە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمییش بەردەوامن و ئەگەرچی ڕەنگە لە بارودۆخی ئێستادا شێوازی گفتوگۆکان گۆرابن بەڵام گفتوگۆکان لە نێوان لایەنەکاندا هەر بەردەوامن.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |