ZNA - هەولێر
مەزهەر ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند،%93 ی کۆی ئەو دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە بۆ مامەڵەیەی دەرەکی دەڕوات.
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی راشیگەیاند، ئەو رێکارانەی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتوویەتیەبەر کاریگەری باشی هەبووە بۆ جێگیری بازاڕی دراوی بیانی.
مەزهەر ساڵح ئاماژەی بەوەشدا، یەدەگی نەختینەیی دراوی بیانی لە عێراق نزیکبووەتەوە لە 100 ملیار کە ئەوەش لە مێژووی دارایی عێراقدا وێنەی نەبووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو ناجێگرییەی رووی لە بازاڕی دراو کردووە، کاتییە و بەهۆی زۆربوونی خواستە لەسەر دۆلار بەمەستی هەناردەکردنیەتی بۆ کڕینی کەلوپەلی بیانی
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |