ZNA-هەولێر ئهمڕۆ سێشەممە 2023.1.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بهیاوهرى مهسعود كاڕهش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری شارەوانی شەش و ژمارهیهكى دیكه له ئهندازیار و سهرپهرشتیارانى پڕۆژهكە، بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانى قۆناغى دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانی میرزا ئەحمەدى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی (233 ملیۆن و 510 هەزار دینار) لە سەر داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولیر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبهجێکردنى کراوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و لە بارەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ڕایگەیاند: "جارێکى تر جەخت لەوەدەکەینەوە لە سەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەکان لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، دڵنیایی بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین کە خواست و ویستى ئێمە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستیەکان بۆ قەزا و ناحییە و گوند و گەڕەکە هەژارنشینەکان زۆرە لەوە زیاترە کە ئەنجامیدەدین، ئەرکى ئێمەیە خزمەتگوزاریى بگەێنین بە هەموو شوێنێکى سنوورى پارێزگاکەمان، هاوڵاتییانى ئێمە شایەنى ئەوەن باشترین و چاکترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت".
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر دهستخۆشى له کرێکاران و تیمى سەرپەرشتیار و ئهندازیارانی پڕۆژەکە كرد كه بهڕێكوپێكى كارهكانیان ئهنجامداوه و گهیشتوون به قۆناغێك باش لهكارهكاندا.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |