ZNA : هەولێر پزیشکانو پسپۆڕانی بواری خۆراکیی باس لەوەدەکەن، سودەکانی خواردنی ڕەشکەو ڕۆنی ڕەشکە بەتایبەتی ئەگەربێتو لەخورێنی (لەسەر گەدەی بەتاڵ) بخورێت لەژماردن نایەن، لێرەشدا باس لەگرنگترین ئەو سودانەی ڕەشکە دەخەینە بەرچاو
: 1ـ لەدەستدانی کێشی جەستە، ئەگەر ڕۆژانەو بەر لەخەوتن کەوچکێکی بچوک ڕەشکە بخورێت، ئەوە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر دابەزاندنی کێشی جەستە
. 2ـ بەهێزکردنی قژ، ئەوەی زانراوە ڕەشکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەهێزکردنو گەشەکردنی قژ هەیە، بۆئەوەی کاریگەرییەکانی ڕەشکەت لەسەر قژت دەستبکەوێت، ئەوە دەکرێت یان ڕۆنەکەی لەقژ بدەیت یان ڕۆژانە کەوچکێکی بچوکی لەسەر گەدەی بەتاڵ لێبخورێت
. 3ـ زیادکردنی وزەی جەستە، یەکێک لەسودەکانی خواردنی ڕەشکە لەسەر گەدەی بەتاڵ ئەوەیە کە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وزەو ئاگایی لەبەیانیان زودا، بەمەش توانای بەرهەمهێنان لەشوێنی کارەکەتو توانای تەرکیزکردنت زیاد دەکات
. 4ـ ڕێگرییکردن لەتوشبون بەنەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، ڕەنگە ڕەشکە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنو بەرەنگاربونەوەی هەندێک کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە، بەتایبەتی هەوکردنە بێزارەکەرەکانی گیرفانەکانی لوت
. 5ـ بەرەنگاریی شێرپەنجە دەبێتەوە، خواردنی کەوچکێک زەیتی ڕەشکە (یان خودی تۆوەکان) لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین کاتژمێرێک پێش نانی بەیانیی، یارمەتیدەرە
لەبەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەو وەرەمە شێرپەنجەییەکان لەجەستەدا. 6
ـ چارەسەری غازاتو سک ئاوسان، یەکێک لەسودە نایابەکانی ڕەشکە لەسەر گەدەی بەتاڵ ئەوەیە کە ئەم ڕێگهیە سادەیە ڕەنگە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئاوسانی گەدەو غازاتو تێکچونی گەدە کاتێک بەیانیان پێش نانی بەیانی دەخورێت
. 7ـ سودی تر: بەرەنگاربونەوەی کۆکە
. چارەسەری سەرئێشە
. چارەسەری ئازاری ددان
. بەرەنگاربونەوەی هەوکردنی جومگەکان
. نەهێشتنی کرمی ڕیخۆڵە
. کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن
. خێراکردنی چاکبونەوەی برینەکان
. زیادکردنی نەرمی پێست.
ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە |