ZNA- هەولێر
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م سه‌ركرده‌ی دیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت.
فه‌دعه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئێمه ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە قۆناغی داهاتوو و تەنانەت لە ئاییندەیەکی دووریشدا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و نایانه‌وێ بۆشایی یاسادانان و چاودێری به‌سه‌ر كاروباره‌كانی حكومه‌ته‌وه دروست ببێت.
ده‌شڵێت، هیچ هۆكارێك نییه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان، به‌دڵنیاییه‌وه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی رابردوودا شكستێكیان هێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان نه‌كرده‌وه، ته‌نیا داوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌كرد.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |