ZNA- هەولێر
به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی، ئه‌شواق جاف كرایه به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك به هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری رایگه‌یاند، به‌بڕیاری سه‌رۆك بارزانی ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، كرایه به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، بێجگه له به‌رپرسیاره‌تی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا، ناوبراو به جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی به‌غدای پارتی ده‌ستنیشانكراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام له شاری دهۆك ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، تێیدا جارێكی دیكه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك بارزانی دیاریكران.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |