English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سەرووی 1844 دۆلار بەرزبووەوە
2023-01-04 [06:35 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ درێژەی بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی سێشەممەی خۆی دا و هەر ئۆنسەیەکی بە رێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە بۆ 1844 دۆلار و 85 سەنت. نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ مانگی ئادار بە رێژەی 0.2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 1850 دۆلار.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-1-2022، بەهای دۆلار بە رێژەی 0.2٪ دابەزی و بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ. 

 

وەبەرهێنەران چاوەڕوانی راگەیێندراوێکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکەن کە روونکردنەوە دەدات لەسەر بڕیاری بانکەکە لەبارەی ئەو هەنگاوەی کە مانگی 12 هەڵیانگرت و رێژەی سوودی بانکییان بە رێژەی 0.5٪ بەرزکردەوە.

 

ئەمڕۆ کاژێر 22:00 بە کاتی هەولێر کۆمیتەی بازاڕی ئازادی بانکی ناوەندیی ئەمریکا روونکردنەوەی زیاتر لەسەر هەنگاوەکانی بانکەکە سەبارەت بە سیاسەتی نەختی بڵاودەکاتەوە و پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ کاردانەوەی بەرچاو بەو راگەیێندراوە پێشانبدات.

 

هارسین ڤی، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (جیوجێت فاینەنشیاڵ سێرڤیس) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانان بە وریاییەوە چاوەڕێی دەرچوونی راگەیێندراوەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکەن. راگەیێندراوەکە روونکردنەوەی زیاتر لەسەر هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی ئاشکرا دەکات و بەوپێیەش کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار و نرخی زێڕ دادەنێت."

 

هارسین دەڵێت، "نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووری و کێشە جیۆسیاسییەکانی ئێستا بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی خواست لەسەر زێڕ بەرزبێتەوە و نرخەکەی لە 2023 دا بەرزبکاتەوە."





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad