هەولێر : ZNA پێویستە دایكان و باوكان هەوڵ بدەن منداڵی تەمەن شەش مانگ تا یەك ساڵ لە خواردنی كولەكە بێ بەش نەكەن، چونكە كۆمەڵێك سوودی زۆر باشی بۆ جەستەی منداڵ هەیە، كە ئەمانە هەندێكیان
. 1. دایكان و باوكان دەبێت هەوڵ بدەن منداڵی تەمەن شەش مانگ تا یەك ساڵ لە خواردنی كولەكە بێ بەش نەكەن، چونكە بڕێكی باش ڤیتامین و كانزاكانی تێدایە بۆ گەشەیەكی باشی منداڵەكە وەك كالیسیۆم و مەگنیسیۆم، كە ئێسقانی منداڵەكە پتەو دەكەن، فۆسفۆڕیش، كە یارمەتی باشتر كاركردنی مێشكی منداڵەكە دەدات و هەروەها یارمەتی هەرس و هاوسەنگی هۆڕمۆنەكانی لەش دەدات
. 2. كولەكە یارمەتی هەرسی منداڵەكە دەدات بەهۆی بوونی بڕێكی باش لە فایبەر (ریشاڵ
). 3. كولەكە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسیدەكان
. 4. كولەكە یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگكردنی زیندە چاڵاكیەكان لە لەشی منداڵەكەدا بەهۆی بوونی بڕێكی باش لە پۆتاسیۆم
. 5. كولەكە بەسودە بۆ باشكردنی سیستەمی بەرگری منداڵەكە بەهۆی بوونی بڕێكی باش لە ڤیتامین C بەمەش كەمتر تووشی پەتا وەرزییەكان دەبن
. 6. بەهۆی بوونی ماددەی تریپتۆفان لە كولەكەدا یارمەتی خەوێكی باش بۆ منداڵەكە دەدات
. 7. كولەكە ماددەی دژە تووشبوون بە كرمی تێدایە، كە وا دەكات منداڵەكە كەمتر تووشی كرمی ڕیخۆڵە ببن
. 8. كولەكە بڕێكی باش بێتا كارۆتین و ڤیتامین A تێدایە بۆیە سوودێكی زۆری بۆ چاوی منداڵەكە هەیە. (د. پشدەر عەبدولڵا – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان)
ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە |