هەولێر – ZNA بەشێک لە فیلمە سینەماییەکانی لە 2022 بڵاوکرانەوە، داهاتیان یەک ملیا دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکرد.
Top Gun: Maverick وەک پڕداهاتترین فیلمی 2022 لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە دەناسرێت و داهاتی یە ملیا و 488 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
لە دوای ئەو بەرهەمە، فیلمی Avatar: The Way of Water دێت کە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار و 100 ملیۆنە دۆلارە و ئەو داهاتەی تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا بەدەستهێنا، بەمەش وەک بەهێزترین فیلمی 2022 دەناسرێت کە زۆرترین داهاتی لە کەمترین ماوەدا بەدەستهێناوە.
Jurassic World: Dominion فیلمێکی دیکەی سینەماییە کە داهاتی لە 2022 لە یەک ملیار و یەک ملیۆن دۆلارە.
فیلمی سینەمایی Doctor Strange in the Multiverse of Madness چوارەم فیلمە کە داهاتی گەیشتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |